بە رێگایەکی ئاسان خۆت لە زیپکە رزگار بکە
ئاژانسی نھا: بەشی ھەمەڕەنگ
ھەبوونی زیپکە یەکێکە لە کێشە بڵاوەکان کە خانمان بە دەستیەوە دەناڵێنن، دەتوانن بە رێگایەکی ئاسان خۆیان لە زیپکە رزگار بکەن و ببن بە خاوەنی پێستێکی جوان و ساف.
پێداویستییەکان وشێوازی بەکارھێنانی:
کەوچکێکی چێشت ھەنگوین
کەوچکێکی بچوک دارچینی
کەوچکێکی چێشت ئاوی لیمۆ
سەرجەم پێداویستییەکان تێکەڵاو بکەو بیدە لە روخسارت ھەتا جوان وشک دەبێتەوە پاشان بیشۆ، دەتوانیت ھەفتەی دوو جار بەکاری بھێنیت.
|