سوودەکانی کەلەرمی سوور
ئاژانسی نھا: بەشی تەندروستی
کەلەرمی سوور یەکێکە لەو سەوزە بەتامەکان و چەندین سوودی بۆ تەندروستی مرۆڤ ھەیە، بە چەندین شێواز ئامادە دەکرێت بۆ خواردن و بە ھەر یەکێک لە شێوازەکان ئامادە بکرێت سوودی بۆ تەندروستی مرۆڤ ھەیە، دەتوانرێت بکرێت بە ھاوڕێی رۆژانە و لە ژەمە خواردنەکاندا بەکاربھێندرێت لەبەر سوودە گرنگەکانی.
یارمەتی دابەزاندنی کێشی لەش دەدات و چەوری زیادە دەتوێنێتەوە.
سیستەمی بەرگری لەش بەھێز دەکات.
تووشبوون بە شێرپەنجەی سی و مەمک کەم دەکاتەوە.
پێست جوان دەکات و لە زیانەکانی تیشکی سەروبنەوشەوی دەیپارێزێت .
دژی لەبیرچوونەوەیە.
رێگری لەدەرکەوتنی نیشانەکانی پیری دەکات.
|