وەرزش

پلانی سۆلاری بۆ ڕاگرتنی مێسی لە یاریەکەی ئەمشەودا ئاشکرا دەبێت

ئاژانسی نھا: وەرزش

بە پێی سەرچاوەیەکی راگەیاندنی نزیک لە یانەی ریال مەدرید بۆ یارییەکەی ئەمشەوی کلاسیکۆ سۆلاری یاریزانێکی بۆ چاودێریکردنی لیۆنێل مێسی دەستنیشان کردووە بۆ ڕاگرتنی ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە.

پێگەی مارکای مەدریدی لە راپۆرتێکدا ئەوەی ئاشکراکردووە کە سانتیاگۆ سۆلاری راھێنەری یانەی ریال مەدرید لە ئەگەری بەشداریکردنی مێسی لە یارییەکەی ئەمشەو، مارکۆس یۆرێنتی بۆ چاودێریکردنی مێسی راسپاردووە.

بەپێی سەرچاوەکە، یۆرێنتی پێشتریش بە درێسی یانەی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس لە لایەن راھێنەرەکەیەوە ئەرکی راگرتنی مێسی پێ سپێردرا بوو.

یۆرێنتی تەمەن ٢٤ ساڵ، ئەم وەرزە بۆتە کارتێکی کاریگەری سۆلاری و زۆرجار لە شوێنی کاسێمیرۆ یاری پێدەکات، ئەم وەرزە یۆرێنتی بەھۆی پێکانەوە ماوەیەک دابڕا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی لە ١٢ یاری کردووە و ٢ گۆڵیشی کردووە.

بڕیارە ئەمشەو لە کاتژمێر ١١:٠٠ـی شەو بە کاتی کوردستان، لە یاری چوونی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیا لە کامپ نوو بارسێلۆنا و ریال مەدرید رووبەڕووی یەکتر ببنەوە.

2019-02-06
زیاتر...