وەرزش

چەند یانەیەکی بەناوبانگی ئەوروپی چاویان لەسەر ھیرشبەرێکی عێراقە

ئاژانسی نھا: وەرزش

موھەنەد عەلی بەھۆی ئەو ئاستە بەرزەی تاوەکو ئێستا لە جامی نەتەوەکانی ئاسیای ٢٠١٩ پێشکەشی کردووە بووەتە جێی سەرنجی چەندین یانەی ئەوروپی بەناوبانگ.

لە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی فوتبۆڵ ئینسایدەر ئاماژە بەوەدراوە، جگە لە یانەی گلاسکۆ ڕینجەرزی سکۆتلەندی ھەریەک لە یاناکەنای بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی و ناپۆلی ئیتاڵی و ئەندەرلەختی بەلجیکی لەسەر ھێڵن بۆ گرێبەستکردنی لەگەڵ ھێرشبەرە عێراقیەکە.

باس لەوەشکراوە، لە ئێستادا ھەر چوار یانەکە نیردەیان ناردووەتە ئیماڕات تا بە وردی چاودێری ئاستی موھەند عەلی بکەن.

موھەنەد عەلی ناسراو بە (میمی) لە یانەی شوڕتەی عێراقی یاری دەکات و لە کۆی ١٤ یاری ھەشت گۆڵی تۆمارکردووە، بەھۆی ئەو ئاستە بەرزەی لە جامی ئاسیا بەتایبەتی لە ڕووی ھونەرییەوە نیشانی دەدات سەرنجی زۆر یانەی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە

2019-01-18
زیاتر...