وەرزش

یۆڤی ئەستێرەیەکی دیکەی ڕیاڵی دەوێت

ئاژانسی نھا: وەرزش

یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی دەیەوێت ئەستێرەیەکی دیکەی ڕیاڵ مەدرید ڕاو بکات و  سوود لە بارودۆخی خراپی فرانچیسکۆ ئیسکۆ، یاریزانی یانەی ریال مەدرید وەربگرێت بۆ ئەوەی ھاوینی داھاتوو ئەو یاریزانە بباتە ریزەکانی.

تۆڕی ھەواڵی سکای سپۆرتی ئیتاڵی رایگەیاندووە، فابیۆ پاراتیچی، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی یوڤێنتوس کە رۆڵێکی گەورەی لە گواستنەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بینی لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی ئیسکۆ لە گفتوگۆدایە بۆ ئەوەی یاریزانەکە بباتە یوڤێ.

رۆژنامەی لاگازێتا دێللۆ سپۆرت رایگەیاندووە، پێدەچێت سیناریۆی گواستنەوەی ئیسکۆش بەھەمان شێوەی ئەوەی رۆناڵدۆ بێت.

ئیسکۆ لەگەڵ یانەکەی بەبارودۆخێکی باشدا تێناپەڕێت و چەندین جار لەلایەن ھاندەرانی یانەکەوە لەدژی ئەو یاریزانە فیکەی ناڕەزایەتی لێدراوە، یاریزانەکەش لەلایەن سانتیاگۆ سۆلاری گرنگییەکی زۆری پێنادرێت، بۆیەش چاوەڕواندەکرێت ڕیزەکانی ڕیاڵ مەدرید جێبھێڵێت.



2019-01-11
زیاتر...