وەین ڕوونی دەستگیرکرا
ئاژانسی نھا: وەرزش
وەین روونی، یاریزانی ئینگلیزی و یانەی دی سی یونایتدی ئەمریکی لە فرۆکەخانەی واشنتۆن بە سەرخۆشی دەستگیرکرا.
روونی لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی واشنتۆن دەستگیر کراوە بەھۆی ئەوەی سەرخۆش بووە و ئاژاوەی ناوەتەوە.
لە بارەیەوە پۆلیسی ئەمریکا دەڵێت روونی سەرەڕای ئەوەی سەرخۆش بووە، بەڵام ئاژاوەی درووستکردووە و ئازاری بە چەند خەڵکێکیش گەیاندووە.
سەبارەت بە سزاکەشی ئاماژە بەوەدراوە، ئێستا روونی بە کەفالەت و بە بڕێک پارە ئازادکراوە، بەڵام ھێشتا بە فەرمی سزاکەی بۆ دەرنەچووە و دادگایی نەکراوە.
|