هەواڵ

سەرۆکی وڵاتی دۆمینیکا لەسەر پاسپۆرتی وڵاتەکەی ڕوونکردنەوە دەدات

ژوری هەواڵ

پاش بەربڵاوبوونی پاپسۆرتی دۆمینیکا لە ڕێگای دانانی بڕێک پارە لە سندووقی دراوی ئەو وڵاتە، نوسینگەی سەرۆکایەتی وڵاتی دۆمینیکا ھاوڵاتیان ئەگاداردەکاتەوە کە پاسپۆرتی ساختە و فەیک زۆرە و پێویستە ھاوڵاتیان تەنھا مامەڵە لەگەڵ بریکارە سەرەکییەکاندا بکەن.

دڵشاد قادر بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای جەزیرەی نوح لە لێدوانێکیدا بە ئاژانسی نھا-ی ڕایگەیاند: نوسینگەی سەرۆکایەتی وڵاتی دۆمینیکا لەڕێگای ئیمەیڵەوە ئاگادار نامەیەکی بەدەست گەیاندوون کە تیایدا ئاماژە بە بەربڵاوی پاسپۆرتی دۆمینیکا دەکات لە جیھان و بەتایبەت لە عێراق کە کۆمپانیاکانی گەشت و گوزار بازرگانی پێوەدەکەن و بەشێکیان ساختەن و بەشێکیش قۆڵبڕین بووە.
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای جەزیرەی نوح ئاماژەی بەوەشکرد، ھەندێک لە کۆمپانیاکان دەنگۆی باس لەوە دەکەن کە بەشێکی زۆر لە ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان پاسپۆرتی دۆمینیکیان وەرگرتۆتەوە، بەڵام ئەمە درۆیەکی شاخدارە و لە ھەرێمی کوردستان ئێمە تاکە بریکارین کە پەیوەندیمان لەگەڵ سەرۆکایەتی و حکومەتی وڵاتی دۆمینیکا ھەیە و سەرجەم پاسپۆرتەکان لە ڕێگای ئێمەوە دەکرێت بۆیە لە ڕاستی بابەتەکە ئاگادارین و لە تەواوی ھەرێمی کوردستان ئەوکەسانەی پاسپۆرتی دۆمینیکیان ھەیە لە پەنجەکانی دەست تێپەڕ ناکەن.

ئاشکراشیکرد، بەشێک لە کۆمپانیاکان پاسپۆرتەکان لەڕێگای ئۆنڵاینەوە دەکڕن، بەڵام بێئاگان لەوەی ئەو پاسپۆرتانە فەیک و ساختەن، بەشێکی تری کۆمپانیاکان بە ھاوڵاتیان دەڵێن ھەوڵتان بۆ دەدەین پاسپۆرتی دۆمینیکاتان بۆ بەدەست بخەین، بەڵام پاش چەند ڕۆژێک نوسینگەکانیان دادەخەن و پارای ھاوڵاتییەکانیش دەبەن.
وتیشی" دەرھێنانی پاسپۆرتی دۆمینیکی بەگوێرەی بڕیاری حکومەتی ئەو وڵاتە بەڵێ ڕاستە مافی ھەموو ھاوڵاتییەکە لە جیھاندا، بەڵام ئەوەندە ھەرزان و ئاسان نییە وەک ئەوەی باس دەکرێت".

2019-04-18
زیاتر...