هەواڵ

حکومەتی ھەرێم بڕیارێکی لە بەرژەوەندی ھاوڵاتیانی ئێران دەرکرد

ئاژانسی نھا: ژووری ھەواڵ

حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاریدا چیتر پارە لە گەشتیارانی ئێران لەکاتی سەردانیکردنیان بۆ ھەرێمی کوردستان وەرنەگرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨ی نیسانی ٢٠١٩ ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم بەفەرمی خاڵە سنوورییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێرانی ئاگادار کردووەتەوە کە ھیچ بڕە پارەیەک لە ھاووڵاتییانی ئێرانی لەکاتی سەردانیکردنیان بۆ ھەرێمی کوردستان لێیان وەرنەگیرێت.

لەو بارەیەوە، دەرسیم تەحسین، بەرپرسی پەیوەندییەکانی گومرگی حاجی ئۆمەران بە ئاژانسی نھا-ی  ڕاگەیاند: "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ ئاگاداری کردونەتەوە و  بڕیاریداوە لەمەدوا پارە لە گەشتیارانی ئێران لەکاتی سەردانیکردنیان بۆ ھەرێمی کوردستان وەرنەگرێت کە بڕەکەی بۆ ھەر گەشتیارێک ٢٥ ھەزار دینار بوو.

ئەمە لە کاتێکدایە لە سەرەتای ئەم مانگەوە بەپێی ڕێکەوتنێک کۆماری ئیسلامی ئێران بڕیاریدا پارەی ڤیزای وڵاتەکەی  بۆ ھاوڵاتیانی عێراق لاببرێت، بەڵام تا ئەمڕۆش حکومەتی ھەرێم پارەی لە ھاوڵاتیانی ئێران وەردەگرت، ئەمەش ناڕەزایی کونسوڵی ئێرانی لە ھەرێم لێکەوتەوە.

2019-04-18
زیاتر...