هەواڵ

شارەوانی ھەولێر لەبارەی دروستکردنی خانوو بڕیارێکی نوێ دەدات

ائاژانسی نھا: ژوری ھەواڵ

سەرۆکایەتی شارەوانی ھەولێر، چیتر ڕێگە نادات لەسەر زەوییەک دوو خانوو دروستبکرێت.

سەرۆکایەتی شارەوانی ھەولێر لە نوسراوێکدا رایگەیاندووە، بە ھیچ شێوەیەک رێگە نادرێت بە دابەشکردنی زەویەک بۆ دوو پارچە بە مەبەستی دروستکردنی خانوو لەسەری.

لە نوسراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەر رێگە پێدانێک لە پاش دەرچوونی رێنمایی راگرتنی دابەش دوو دراوە بەدەر لە رێنماییەکان رابگیرێت و رێگەیان پێ نەدرێت ئەگەر نا خۆیان بەرپرسیار دەبن و رێکاری یاسایی بەرامبەریان دەگیرێتەبەر.

باس لەوەشکراوە، پێویستە ھاوڵاتییان پابەند بن بە دوایین رێنماییەکان کە بە نوسراوی وەزارەتی شارەوانی گەشتوگوزار بەرێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی ژمارە ( ٤\٩٠٣٧ لە ٢٠١٨/١١/٢٩ ) وە نوسراوی ژمارە ( ١٦٨٣/١٠ لە ٢٠١٨/١٢/١٠ ) کە گشتاندنی بۆ کراوە .


 

2019-04-18
زیاتر...