هەواڵ

شارەزایەكی ئابوری : لە ماوەی داهاتوودا دۆخی بازاڕ لە هەرێم بەرەو باشتر دەڕوات



ئاژانسی نها:ژووری هەاواڵ

شارەزایەكی ئابوری باس لەوە دەكات، نەمانی پاشەەوت وا دەكات بازاڕ بجوڵێت و كڕین و فرۆش زیاد بكات.

د.خالید حەیدەر شارەزایی ئابوری و مامۆستای زانكۆ بە ئاژانسی نها-ی راگەیاند" بڕیاری نەمانی پاشەكەوت لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە  واتایی ئەوەیە پارەیەكی زیاتر دەدرێتە فەرمانبەران و پارەیەكی زیاتر دەكەوێتەوە بازاڕەوە ".

وتیشی" وە فەرمانبەرانخواستیان هەیە و پارەكەیان دەچێتە بازاڕەوە كڕین زیاد دەكات و كڕینی كاڵای قیست زیاد دەكات و كارگەكان دەكەونەوە كار و خەڵكێكی زۆر دەكەوێتە سەر ئیش ".

روونیكردەوە" بەهۆی ئەوەی زۆربەی كەلوپەلەكان لە ئێران و توركیا و چینەوە هاوردە دەكرێن بۆیە زیاتر بازاڕی ئەو وڵاتانە دەجوڵێت وەك لە ناوخۆی هەرێم".
2019-04-18
زیاتر...