سلێمانی... دەست بەسەر بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەردا گیرا
ئاژانسی نها: ژووری هەواڵ
له ناوچه‌ی تانجه‌رۆی سلێمانی هه‌زاران حه‌بی شیشه و 15 كیلۆ تلیاك و هیرۆیین ده‌سوتێنرێت و به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانیش ده‌ڵێت "له‌مساڵدا زیاتر له 40 كه‌س ده‌ستگیركراون، كه بازرگان و به‌كارهێنه‌رن".
ئه‌مڕۆ 18-4-2019 عه‌مید جه‌لال ئه‌مین به‌گ به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ره‌كان له ئاسایشی سلێمانی له كۆنفرانسێكدا وتی "حه‌بی شیشه له هه‌موو ماده‌كانی دیكه ترسناكتره، ئه‌مڕۆ به هه‌زاران حه‌ب له سوتێنگه‌ی تانجه‌رۆ سوتێنران و له 2019ش له سه‌روو 40 كه‌س لای ئێمه ده‌ستگیركراون، كه بازرگان و به‌كارهێنه‌ر و ژنیشیان تێدایه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له هه‌موو چاكسازییه گه‌وره‌كان له‌و جۆره كه‌سانه هه‌بوون، كه به‌كارهێنه‌ر و بازرگانییان به ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه كردوه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئێستا چاكسازییه‌كان به‌ره‌و باشتر چون و خه‌ڵكیان وریاكردۆته‌وه.
وتیشی "رۆژی یه‌كشه‌ممه 22-4-2019، هه‌ڵمه‌تێكی نیشتمانیی گه‌وره ده‌ستپێده‌كات بۆ باسكردن له مه‌ترسی ماده هۆشبه‌ره‌كان، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش هه‌موو هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه".
|