هەواڵ

بەرپرسێكی یەكێتی : پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێم بۆ ئێمە یەكلایی بۆتەوە


ئاژانسی نها: ژووری هەواڵ

بەرپرسێكی یەكێتی باس لەوە دەكات، پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێم بۆ ئێمە یەكلایی بۆتەوە لە دانوستانەكاندا.

عوسمان سێدەری ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی بە ئاژانسی نها-ی راگەیاند"  لە دانوستانەكانی پێشووی یەكێتی و پارتیدا پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێم بۆ یەكێتی یەكلایی بۆتەوە ".

وتیشی" هەفتەی ئایندە پەرلەمان دەست بەكارەكانی خۆی دەكات و هەمواری پرۆژە یاسایی سەرۆكایەتی هەرێمیش ئەگەری زۆرە لە نزیكترین كاتدا دەنگی لەسەر بدرێت".

روونیكردەوە" ئەو ساردیەی لە نێوان پارتی و یەكێتی و گۆڕان هەیە تا ئە كاتەیە دەچینە حكومەتەوە كە چوینە حكومەتەوە  ئەو ساردییە نامێنێت و هەموان شەریكی حكومڕانی دەبین و خزمەتی خەڵكدەكەین".
2019-04-18
زیاتر...