كەشناسی: سبەی باران دەبارێت
ئاژانسی نها:ژووری هەواڵ
بەڕێوەبەری كەشناسی سلێمانی دەڵێت، بە هەمان شێوەی رۆژەكانی رابردوو سبەی باران بارین بە شێوەی پچڕ چپڕ بەردەوام دەبێت .
ئاسۆ ەمال بەڕێوەبەری ككەشناسی سلێمانی بە ئاژانسی نها-ی راگەیاند" سبەی بە هەمان شێوەی رۆژەكانی تری وەزی بەهار ئەگەری باران بارین هەیە بە شێوەی تاوتاو و پچڕ پچڕ ".
وتیشی" لە سەرەتایی ئەمساڵەوە تاكو ئێستا 1,215,9 ملیم باران بارییووە لە سنوری سلێمانی ساڵی رابردوو تاكو ئەم بەروارە 661,5 ملیم رابارن باریوە".
روونیكردەوە" رێژەی باران بارینمان لە ساڵی 1943 هەیە تاكو ئێستا لەگەڵ زۆرترین باران بارین تەنها وەرزی 1968 بۆ 1969 باران لەم ساڵ زیاتر باریووە ئەویش بە جیاوازی چل ملیم ".
|