هەواڵ

هەر جێگەیەك دوعاو نوشتەی تێدا بكرێت كارێكی نایاساییەو بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت


ئاژانسی نها: ژووری هەواڵ

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت هەر جێگەیەك دوعاو نوشتەی تێدا بكرێت كارێكی نایاساییەو بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت.


لەراگەیەرناوێكیدا كە لەسەر لاپەرەوەی تایبەتی خۆی لەتۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردوەتەوە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هۆشداریدەدات بەوەی رایدەگەیەنێت هەر جێگەیەك دوعاو نوشتەی تێدا بكرێت كارێكی نایاساییەو بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت.
 
دەقی راگەیەنراوەكە

هەر جێگەیەك دوعاو نوشتەی تێدا بكرێت كارێكی نایاساییەو بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەسەر دیاردەی دوعاو نوشتەكردن روونكردنەوە دەدات و رایدەگەیەنێت: دیاردەی دوعاو نوشتەكردن بەهەموو شێوەیەك قەدەغەو نایاساییە.
لەروونكردنەوەكەدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوە دەكات وەك پۆلیس هەرشوێن و جێگەیەك دوعاو نوشتەی تێدا بكرێت كارێكی نایاساییەو بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت .
دڵنیایی دەدەینە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی كەهەر كەسێك سكاڵای لەسەر بەناو شێخێك یان بەناوی دوعاو نوشتكردنەوە دەستدرێژی كردبێتەسەری و پارەی لێوەرگرتبێت و كەسەكەش سكاڵای تۆماركردبێت دەستبەجێ دەستگیرمان كردووە.
داواش لەهاوڵاتیانی شاری سلێمانی دەكەین لەكاتی بونی ئەم جۆرە رووداوانە دەستبەجێ سكاڵاتۆمار بكەن، لەبەر ئەوەی وەك پۆلیس ناتوانین بچینە سەر هەر ماڵێك كە ئەو كارەی تێدا دەكرێت بەبێ بوونی سكاڵا.

2019-04-18
زیاتر...