هەواڵ

سەركردایەتیەكی پارتی: گۆڕان داوای جێگرێكی دیكە بۆ سەرۆكی حكومەت دەكات



ئاژانسی نها: ژووری هەواڵ

ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی دەڵێت، لە ئێستادا برادەرانی یەکێتی داوای جێگرێكی سەرۆکی هەرێم دەکەن لەولاشەوە برادەرانی گۆڕان داوای جێگرێكی سەرۆکی حکومەت دەکەن .

ئەحمەد كانی ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان بە دەنگی ئەمریكای راگەیاند" بەهیچ شێوەیەک پارتی هۆکاری دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم نیە" ڕاشیگەیاند" لایەنە سەرەکیەکانی تر دیارن کە یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕانن، هەڵبەت داواکاری مافی هەر لایەنێکە بەڵام دەبێت هەر لایەنێک بەپێی ئیستحقاقی خۆی بێت، بەڵام ئەوەی گوێمان لێی دەبێت ئێستا زۆر زیاتر لە "ئیستحقاق"ی خۆیان بەو لایەنە بەڕێزانە دراوە، وادیارە لەبەر "حەساسیەت" ی نێوان خۆیان دەبینین یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەرەرای سەرۆکی پەرلەمان داوای جێگری سەرۆکی هەرێم دەکات لەبەرامبەردا بزوتنەوەی گۆڕان جێگری سەرۆکی هەرێمی هەڵبژاردووە داواکاری ئەوان ئەوەیە کەسەرۆکی هەرێم تەنها یەک جێگری هەبێت، لەحاڵەتی وادا کە یەکێتی بێت لەگەڵ پارتی ڕێک بکەوێت حەتمەن بزوتنەوەی گۆڕانیش ئاراستەی داواکاریەکەی دەگۆڕێت بۆیە هۆکارەکە پارتی دیموکراتی کوردستان نیە، وە باشترە لەوە زیاتر فشار نەخرێتە سەر پارتی دیموکراتی کوردستان چونکە پارتی دیموکراتی کوردستان نیە کە داواکاری هەبێت یا زیاد لە ڕادەی "ئیستحقاق"ی خۆی داوای کردبێت، بەڵکو بەپێچەوانەوە نەرمی زۆری نواندووە."

وتیشی" ئێمە حەز دەکەین دامەزراوەیی بین"موئەسەساتی"بین بۆ دەسکەوتی حیزبی نەگەڕێین دەمانەوێت حکومەتەکەمان شکۆ و جوانی خۆی بپارێزێت، خۆ ئەگەر بۆ پاراستنی یەک ڕیزی نێوماڵی کورد بێت با سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت زیاتر لە دوو جێگرییان هەبێت بۆ ئەوەی لایەنەکان پێکبێت، بەڵام ئەگەر بە "عەقڵیەتی موئەسەساتی"و دەوڵەت بیربکەینەوە ئەوە ڕاستە دەبێت هەمیشە بەرەو ئەزمونە باشەکان بڕۆین بێینە سەر "جەوهەری مەسەلەکان" نەک ڕواڵەتی بابەتەکان، بۆ ئەوەی حیزبێک ڕازی بێت یا حیزبێک ڕازی نەبێت، لەگەڵ ئەوەش پارتی بۆ "تەفەهوم"ی دۆخەکە نەرمی نواندووە، واتە کەبرادەرانی یەکێتی داوای جێگری سەرۆکی هەرێم دەکەن لەولاشەوە برادەرانی گۆڕان داوای جێگری سەرۆکی حکومەت دەکەن."

روونیكردەوە" بێگومان پارتی کە بەردەوام هه‌موو ڕۆژ لای ئه‌و لایه‌نانه‌یه‌، لای گۆڕانه‌ ، لای یه‌كێتیه‌ هه‌م بۆ ئەوەیە زەمینەیان بۆ ساز بکات بێنە ناو حکومەت هاوکات بۆ ئەوەشە کە زەمینەسازی دروست بکات بۆ لێکنزیکردنەوەی ئەو لایەنانە و نەهێشتنی ڕکابەری و حەساسیەتی نێوانیان بەردەوام پارتی هەوڵدەدات لەگەڵ یەکێتی و گۆڕان بۆ نەهێشتنی ئەو ناکۆکیانەیان چونکە "نەهج"ی حیزبەکەمان بەوجۆرەیە کەتەبایی و یەکڕیزی نێوان لایەنەکانە، مەسەلەیەکی جەوهەریمان هەیە مافی کورد و نێو ماڵی کوردە کە داوای مافەکانی میللەتی خۆمان دەکەین دەبێت بنەمای یەکڕیزی و تەبایی و لێکتێگەیشتنی نێوخۆیمانە هەبێت لەبەر ئەوە بەردەوام پارتی لەهەوڵدایە ."

 
2019-04-18
زیاتر...