سێ کۆڵبەر لەناو بەفردا بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەستدا
ئاژانسی نها: ژووری هەواڵ
له نزیك ناوچه‌ی پیرانشاری سه‌ر به شاری ئورمیه ٣ كۆڵبه‌ری كورد به‌هۆی سه‌رما ڕه‌قبوونه‌وه و گیانیان له‌ده‌ست دا.
ماڵپەری رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردووەتەوە "له نزیك ناوچه‌ی پیرانشاری سه‌ر به شاری ئوورمیه ٣ كۆڵبه‌ری كورد به‌هۆی سه‌رماوە ڕه‌قبوونه‌تەوه و گیانیان له‌ده‌ست دا".
بەپێی ماڵپەرەکە "ئەو كۆڵبه‌رانە ناوه‌كانیان بریتییە لە حسێن شه‌مزازه، سیروان محه‌مه‌د و یوسف ده‌ستووری و به‌هۆی سه‌رمای زۆر گیانیان له‌ده‌ست داوه".
باسی لەوەشکردوە "كۆڵبه‌رێکی دیکەش بریندار بووە و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی پیرانشار كراون لەڕۆژهەڵاتی کوردستان".
|