هەواڵ

یەکێتی چاوەڕوانی چییە بۆ یەکلاکردنەوەی کاندیدەکانی؟

ئاژانسی نھا: ژووری ھەواڵ

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی ڕەتیدەکاتەوە لە ئێستادا باس لە دیاریکردنی کاندیدەکانیان بکەن بۆ پۆستەکانی حکومەت  و ئاماژە بەوە دەکات دیاریکردنی کاندیدەکان بەستراونەتەوە بە ھەنگاوێکەوە.

فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی بە ئاژانسی نھا-ی ڕاگەیاند: "لە ئێستادا ھیچ پلانێک نییە بۆ دیاریکردنی کاندیدەکانی یەکێتی بۆ پۆستەکانی کابینەی نوێی حکومەت".

وتیشی: "تاوەکو ڕێکەوتنەکەمان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان واژۆ نەکەین ھیچ کاندیدێک دیاری ناکەین، واتە یەکلایی کردنەوەی کاندیدەکانمان بەستراوەتەوە بە واژۆکردنی ڕێکەوتنەکەمان لەگەڵ پارتی".

لە بەرواری ٣ی نیسانی ٢٠١٩ ڕێکەوتنێک لەسەر دابەشکردنی پۆستەکانی کابینەی نوێی حکومەت لە نێوان یەکیتی و پارتی ئەنجامدرا و زیاتر لە ١٠ ڕۆژ پێش ئێستا بڕیاربوو ڕێکەوتنەکە واژۆ بکرێت، بەڵام بەھۆی کێشەی پارتی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر پۆستێک، تا ئێستا ڕێکەوتنەکە واژۆ نەکراوە و بەھۆیەوە پیکھێنانی کابینەی نوێی حکومەت ڕۆژ بەڕۆژ زیاتر دوادەکەوێت.

2019-04-17
زیاتر...