هەواڵ

پەرلەمانی عێراق پڕۆژە یاسای قەدەغەکردنی یاری پەبجی پەسەند کرد

ئاژانسی نھا: ژووری ھەواڵ

ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پڕۆژە یاسایەکی پەسەند کرد، کە پێی یاساکە داوا لە حکومەتی عێراقی کراوە ھەموو ئەو یاریانە قەدەغەبکات کە “ھەڕەشەدەکەن لە ئاسایشی کۆمەڵایەتی و ڕەوشتی و پەروەردەیی لە نێویاندا یاری پەبجی..

لەبارەی ئەوەی کە ئایا ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە یاخود نا ئۆمێد محەمەد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەت ھەرێمی بە ئاژانسی نھا-ی ڕایگەیاند، “تائێستا ھیچ ڕێنماییەکمان بۆ فلتەرکردن یاخود ڕاگرتنی یارییە ئەلکترۆنییەکان لە بەغداوە بۆ نەھاتووە".

وتیشی: "ئەگەر  ئەو بڕیارەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ھەرێمی کوردستانیشی پێوە پابەند بکرێت، پێویستە بە ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمانی کوردستان بێت، ھەرکات بڕیاری لەسەر درا لە ھەرێمیش قەدەغە دەکرێت".
.

یاری پەبجی یارییەکی ئەلکترۆنی نێو مۆبایلە زیرەکەکانە و ماوەی کەمتر لە ساڵێکە لە جیھاندا بڵاوبووەتەوە و لە عێراق و ھەرێمی کوردستانیش بەکارھێنەرێکی زۆری ھەیە و چاودێرانی کۆمەڵایەتی ئاماژە بەوەدەکەن، کاریگەری خراپی لەسەر کۆمەڵگە ھەیە، چونکە یارییەکی جەنگییە و توندوتیژی تێدایە.

2019-04-17
زیاتر...