سبەینێ سێ وەزارەت موچە وەردەگرن
ئاژانسی نھا: ژووری ھەواڵ
وەزارەتی دارایی خشتەی مووچەی گۆڕی و خشتەیەکی نوێی ناردووە بۆ خەزێنەکان و بڕیارە سبەینێ سێ وەزارەت موچەیان پێبدرێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری بە ئاژانسی نھا-ی ڕاگەیاند ، سبەینێ پێنجشەممە ھەریەک لەوەزارەتەکانی خوێندنی باڵا، ناوخۆ، سامانە سروشتیەکان و ئەوقاف موچەیان پێدەدرێت.
وتیشی، ھەر سبەینێ ئەنجومەن و دەزگای ئاسایشی ھەرێم، ھێزەکانی زێرەڤانی، بەرگری و فریاکەوتن و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕەگەزنامەی ھەرێم)یش موچەیان پێدەدرێت.
ڕۆژی ٨ی ئازاری ٢٠١٩ حکومەتی ھەرێم کۆتاییھاتنی سیستمی پاشەکەوتی ڕاگەیاند و موچەی مانگی ١٢ی ساڵی ڕابردووش بەبێ پاشەکەوت دابەشکرا.
|