ئەمڕۆ جەژنی چوار شەممەی سووری كوردانی ئێزیدی بەڕێوەدەچێت
ئاژانسی نها: ژووری هەواڵ
ئەمڕۆ چوار شەممەی سۆری کوردانی ئێزدییە و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌سه‌رانسه‌ر جیهان كوردانی ئێزدیی مه‌راسیمی جۆراوجۆر ئه‌نجامده‌ده‌ن و نزا بۆ رزگارکردنی رفێنڕاوەکانیان دەکەن.
لای ئیزدییەکان چوارشەممەی سۆر کۆنترین و پیرۆزترین جەژنە، ئه‌وان پێیان وایه رهسهنایهتییهكهی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌ستپێكی دروستبوونی گه‌ردوون.
ئێزدییەکان له جیهاندا له‌و رۆژه‌دا چه‌ندین مه‌راسیمی جۆراوجۆر ئه‌نجامده‌ده‌ن و چەندین هیمای پیرۆزیان هەیە و هێلکە رەنگاوڕەنگ دەکەن و ئەم جەژنە زیاتر بە سروشتەوە گرێ دراوە.
لای خۆیەوە غەیاس سورچی بەرپرسی راگەیاندنی مەڵبەندی موسڵی یەكێتی بە ئاژانسی نها-ی راگەیاند" ئەمڕۆ یادی جەژنی چوار شەممەی سور كرایەوە دوای ئەوەی لە چەند ساڵی رابردوودا بەهۆی بوونی داعش ئەو جەژنە ئەنجام نەدەدرا".
وتیشی" لەم ساڵدا بۆنەكە وەك پێویست گەرموگوڕ نەبوو بەهۆی ئەوەی كەسوكاری ئێزیدییەكان تا ئێستا زۆربەیان لای داعش ماون و هۆكارێكی دی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ماوەیەكی كەم بەسەر مردنی میری ئێزدیەكاندا تێپەڕیوە و لە ئێستادا لە 15% ی ئێزیدیەكان گەراونەتەوە شەنگال و زۆرینەیە وڵاتیان بەجێهێشتووە".
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا ئێزیدیەكان خۆیان بە كورد دەزانن روونیكردەوە" زۆرینەی ئێزیدی خۆی بە كورد دەزانێت و سروت و پاڕەنەوە و هەموو نوسراوە ئاینیەكانیان بە زمانی كوردییە و تەنها لە ناو كوردا ئەو ئاینە بوونی هەیە و تەنها كەمینەیەك نەبێت كە دوژمنانی كورد بە كاریان دەهێنن بۆ مەرامی تایبەتی ".
|