هەواڵ

قەڵادزێ‌: تەرمی ژنێك دەدۆزرێتەوە



ئاژانسی نها: ژووری هەواڵ
 لەراگەیەنراوێكیدا بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەرین ئاشكرای دەكات كە شەوی رابردو لەقەڵادزێ‌ تەرمی ژنێك دەدۆزرێتەوە، ئاماژەبەوەش دەكات ژنەكە لەدایكبوی ساڵی 1990 بوە‌و ژنی ماڵ بوە.

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەرین رایدەگەیەنێت شەوی ڕابردو تەرمی ژنێك بەناوی" ت . ب . ع" لەدایك بوی ساڵی 1990 ، پیشەی ژنی ماڵ، دانیشتوی قەڵادزێ لەگەڕەكی شەهیدان گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی كە هۆكاری مردنەكەی نادیارە، باس لەوەش دەكات  بەمەبەستی هۆكاری ڕاستەقینەی مردنەكەشی بەڕێكرا بۆ پزیشكی دادوەری سلێمانی.

پۆلیسی راپەرین دەڵێت ":لەلایەكی ترەوە منداڵێك بە ناوی " م . ح . ح" لەدایك بوی ساڵی 2011 دانیشتوی قەڵادزێ گەڕەكی ئیمام قاسم لە لایەن مەفرەزەیەكی پۆلیسی فریاكەوتن بەبرینداری گەیەندرایە نەخۆشخانە گشتی قەڵادزێ كە شوێنەواری چەقۆ بەسەر رانیەوە هەبوە، بە وتەی خۆی چۆتە ماركێتێك و دواتر لەلایەن شاگردی ماركێتەكە چەقۆی لێ دراوەو بەو هۆیەشەوە بریندار بووە، پاشان دادوەر بڕیاریدا بە ڕاگیركردنی تۆمەتبار، بە وتەی تۆمەتبارەكەش لەكاتی پاكردنەوەی كەلوپەلی ماركێتەكە بەهەڵە چەقۆ بەر ئەو منداڵە كەوتووە".

2019-04-17
زیاتر...