هەواڵ

بەرپرسێكی پارتی: مژدەی خۆش بەڕێوەیە



ئاژانسی نها: ژووریی هەواڵ

بەرپرسێكی پارتی باس لەوە دەكات لە نزیكترین كاتدا حكومەت پێكدەهێندرێت و دانیشتنی پەرلەمان ئەنجامدەدرێت و مژدەی خۆش بەڕێوەیە .

پێشەوا هەورامی پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی كوردستان بە ئاژانسی نها-ی راگەیاند" لە نزیكترین كاتدا گۆڕان و پارتی و یەكێتی رێكدەكەون و حكومەت پێكدەهێندرێَت و پەرلەمان كۆدەبێتەوە".

وتیشی" لە نزیكترین ماوەدا مژدەی خۆش بەڕێوەیە و كابینەی نوێ پێكدەهێندرێت و لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەنجامەكەی دەبینن".

ئەمە لە كاتێكدایە پێشتر سەركۆ گەڵاڵی پەرلەمانتاری یەكێتی بە ئاژانسی نها-ی راگەیاندبوو " سەرەتایی هەفتەی ئایندە رێككەوتنی كۆتایی ئەنجامدەدرێت و یەكێتی و پارتی رێكەوتنی نێوانیان واژۆ دەكەن". 
2019-04-17
زیاتر...