ئاژانسی نها: ژووری هەواڵ
ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێم ئاماری كار‌و چاڵاكیه‌كانی بۆ ساڵی 2018 راگه‌یاند و به‌پێی ئاماره‌كانیش به‌های گه‌نده‌ڵی خه‌مڵێنراو له‌هه‌ولێر زیاتر له 274 ملیار دینار بووه، پارێزگای سلێمانیش نزیكه‌ی 23 ملیار بووه‌و هاوكات له‌پارێزگای دهۆكیش زیاتر له 885 ملیۆن دینار بووه.
سه‌رخێڵ هاشم به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆنفڕانسێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی: ساڵی پێشوو به‌دواداچوونی نووسراو بۆ 12 كه‌یس كراوه و 35 كه‌یسیش ده‌رخستنی راستیه‌كانی بۆ كراوه، كۆی گشتی كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵیش له‌دادگا تایبه‌تمه‌نده‌كانی (كه‌تن - تاوان) له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان بریتی بووه له 170 كه‌یس كه 76 كه‌یس له‌هه‌ولێر و 54 كه‌یس له‌سلێمانی و 40 كه‌یس له‌دهۆك بووه، سه‌رجه‌می ئه‌و كه‌یسانه‌شی یه‌كلاكراونه‌ته‌وه 33 كه‌یس بووه 20 كه‌یس ئازادكراون و 13 كه‌یسیش ئیدانه بووه.
وتیشی: ئاماره‌كانی بڕیاری دادوه‌ری ده‌ستگیركردن و ئاماده‌كردن له‌فه‌رمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ ساڵی 2018 بریتی بووه له 194 بڕیاری دادوه‌ری و 111 بڕیار جێبه‌جێ كراوه، هه‌روه‌ها 82 كه‌یس ئاماده‌بوون بووه و 29 كه‌یسیش بڕیاری ده‌ستگیركردن بووه، هه‌روه‌ها 86 بڕیاریش جێبه‌جێ نه‌كراوه كه 58 بڕیاری ئاماده‌بوون بووه و 28 بڕیاریش ده‌ستگیركردن بووه.
سه‌باره‌ت به رێگاكانی هاتنی زانیاری بۆ ده‌سته بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی لێكۆڵینه‌وه بریتی بووه له هه‌واڵده‌ری و راپۆرت و ئیمێڵی ده‌سته‌و داواكاری گشتی و دادگاكانی تر و نوسراوی په‌رله‌مان و په‌راوێزی دادوه‌ری و لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌سپاكی بووه له‌شاره‌كانی هه‌رێم، له‌هه‌ولێر 147 زانیاری بووه و له‌سلێمانی 111 زانیاری و له‌پارێزگای دهۆك 17 زانیاری بووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی له‌باره‌ی بڕیاری پاره‌ی گه‌ڕێندراوه له‌فه‌رمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان وتی: به‌های گه‌نده‌ڵی خه‌مڵێنراو له‌هه‌ولێر 274 ملیار و 842 ملیۆن و 885 هه‌زار و 200 دینار بووه، 3 ملیار دیناریش به‌های گه‌ڕێندراوه بووه ساڵانه، سه‌باره‌ت به‌پارێزگای سلێمانیش 22 ملیار و 735 ملیۆن و 401 هه‌زار و 94 دینار به‌های گه‌نده‌ڵی خه‌ملێنراو بووه، كه 17 ملیۆن و 45 هه‌زار دینار پاره‌ی ده‌ست به‌سه‌ردا گیراو بووه 2 ملیار و 381 ملیۆن و 82 هه‌زار و 500 دینار به‌های گه‌ڕێندراوه بووه، هاوكات له‌پارێزگای دهۆكیش به‌های گه‌نده‌ڵی خه‌ملێنراو بریتی بووه له 885 ملیۆن و 198 هه‌زار و 557 دینار بووه، به‌ڵام بڕی ده‌ست به‌سه‌رداگیراو به‌های گه‌ڕێندراوه نه‌بووه له‌م پارێزگایه.