بومەلەرزەیەكی بەهێز هەرێمی كوردستانی هەژاند
ئاژانسی نها: ژووری هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌زه‌زانی هه‌رێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاماژە بەوە دەكات ، كاتژمێر 9:34 ی به‌یانی ئه‌مڕۆ بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی چوار پله به پێوه‌ری رێخته‌ر له قوڵایی 13 كیلۆمه‌تر و له دووری 144 كیلۆمه‌تر له ئه‌زمه‌ڕ و 34 كیلۆمه‌تر له خانه‌قین و نزیك له قه‌سری شیرین روویداوه.
لای خۆیەوە بەكر عەلی بەڕێوەبەری بەشی بومەلەرزە لە كەشناسی سلێمانی بە ئاژانسی نها-ی راگەیاند" بوەلەرزەكە لە قوڵای كوردستانی رۆژهەڵاتەوە بووە و ناوچەی خانەقینی گرتۆتەوە و بە گۆڕی چوار پلە بە پێوەری رێختەر تۆماركراوە".
وتیشی" هیچ پێشبینیەك نییە بۆ ئەگەری دوبارە بوونەوەی بەڵام ماوەیەكی زۆرە ئەو ناوچانە بە بەردەوامی بومەلەرزەی لێ رودەدات".
|