ئەمڕۆ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران گرددەبنەوە
ئاژانسی نها:ژووری هەواڵ
ئەمڕۆ یەکەمە دەرچووەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان لەبەردەم باڵەخانەی ئەنجومەنی وەزیراندا گردبوونەوەیەک رێکدەخەن.
یلوان ئیبراهیم نوێنەری خوێندكارە یەكەمەكان بە ئاژانسی نها-ی راگەیاند" ئەمڕۆ یەكەم و دووەم و سێهەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە شارەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و دهۆك دەچینە هەولێر و دەچینە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران و گرد بوونەوەی نارەزایی ئەنجامدەدەین ".
وتیشی" لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران یاداشتی نارەزایەتی خوێندكاران دەخوێنینەوە و دواتر سەردانی سەرلەمان دەكەین بەمەبەستی دامەزراندنمان و چەند ساڵێكە دامەزراندنی یەكەمەكان راگیراوە ".
ژیلوان ئیبراهیم ئاماژەی بەوەشکرد، تاکو حکومەت وەڵامێکی روون وئاشکرایان پێنەدات ناڕەزایەتییەکانیان راناگرن.
ئەوەشی خستەڕوو، لە سەرجەم ناوچەکانی کوردستانەوە نوێنەری خوێندکاران دێن و لە گردبوونەوەکەی ئەمڕۆ دووشەممەدا بەشداردەبن
|