هەمەڕەنگ

کۆمسای:من ئازادم

ئاژانسی نھا: بەشی ھەمەڕەنگ 

خانمە گۆرانیبێژی کورد کۆمسای، ناسراو بە خانمی باڕبی وەڵامی رەخنەکان دەداتەوە و دەڵێت من ئازادم.

کۆمسای، لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام نوێترین وێنەی بە جلێکی نیمچە رووتەوە بڵاوکردووەتەوە ئەمەش بووەتە ھۆی ئەوەی رەخنەی تووندی لێبگێرێت، لە بەرامبەردا وەڵام دەداتەوە دەڵێت" من ھونەرمەندم، خێرخوازم و خوێنەوارم، دوو زانکۆم تەواوکردووە، ئاسترولوژی زانم و ئاشقی میتافیزیکم، بڕوام بە کارما ھەیە و یۆگا دەکەم و ئازادم، چونکە بە پێ سونەتە دروستکراو و بیرە کۆنەکان ناژیم، ژیانم پاک و سادەیە".

کۆمسای، خەڵکی رۆژھەڵاتی کوردستانە، و لەئێستادا لە وڵاتی تورکیا دەژی، خاوەنی چەندین کلیپ و ئەلبومی گۆرانیە، کۆمسای لەبەر شۆخ و شەنگیەکەی بە خانمی باڕبی ناسراوە.


2019-04-13
زیاتر...