دووگیانی خانمێک دەبێتە جێگەی باس و خواس
ئاژانسی نھا: بەشی ھەمەڕەنگ
بەبێ ئەوەی ھیچ نیشانەیەکی دووگیانی تێدا دەربکەوێت، منداڵی دەبێت و چەند خولەکێک بەر لەوەی منداڵی ببێت بۆی دەردەکەوێت دووگیانە، ئەمەش بووەتە جێگەی باس لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان.
ئێما لویز، ئەو خانمە بەریتانییەیە کە چەند خولەکێک بەر لەوەی منداڵی ببێت بۆی دەردەکەوێت دووگیانە، ھیچ نیشانەیەکی دووگیانی تێدا بەدی نەکراوە، پزیشکەکان ھیچ ھۆکارێکیان نەدۆزیوەتەوە کە بۆچی سکی بەرز نەبۆتەوە.
ئێما، ئاماژەی بەوە کردووە ھیچ دڵ تێکەڵھاتنێکی نەبووە و ئارەزووی لە ھیچ خواردنێکی دیاری کراو نەکردووە، وای ھەست کردووە بەھۆی بەکار ھێنانی دەرمان سووڕی مانگانەی دوا کەوتووە.
|