بەم شێوازە بۆیەی قژت لێ بکەرەوە
ئاژانسی ن‌ھا: بەشی ھەمەڕەنگ
خانمان بۆیەی قژ وەک یەکێک لە کەرەستە جوانکارییەکان به‌كارده‌هێنن بۆ گۆرینی ره‌نگی قژیان،به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك ئه‌و ره‌نگه‌ی به‌دڵ نابێت و حه‌زده‌كات بیگۆرێت بۆ ئه‌مه‌ش بۆیه‌یه‌كی تر به‌كارده‌هێنێت، ئه‌و ره‌نگه‌ی ده‌ست ناكه‌وێت كه ده‌یه‌وێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشتر بۆیه‌یه‌كی تر و ره‌نگێكی تر به قژیه‌وه بووه، دەتوانن بە چەند رێگایەک بۆیەی قژیان لێ بکەنەوە و پاشان ئەو بۆیەیی بکەن کە ئارەزووی دەکەن.
ئەمانەی خوارەوە چەند رێگایەکن کە دەتوانن سوودی لێ ببینن.
سۆده‌ی نان، یه‌كێكه له‌و یارمه‌تیده‌رانه‌ی ره‌نگی قژ كاڵ ده‌كاته‌وه، سۆده‌ی نان له‌گەڵ شامپۆ تێكه‌ڵاو بكه‌و بیده له قژت، پێویسته قژت ته‌ڕ بێت و مه‌ساجی پێ بكه بۆ چه‌ند خوله‌كێك و دواتر بیشۆ، ھەروەھا شامپۆی دژه كرێش تێكه‌ڵ بكه له‌گه‌ڵ سۆده‌ی نان، له ماوه‌ی دو رۆژدا 6-7جار به‌كاری بهێنه .
ئاوی لیمۆ، لیمۆكه بگوشه ئاوه‌كه‌ی بده له قژت و سه‌رت داپۆشه بۆ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك و دواتر بیشۆ.�
زەیت رێگایه‌كی سروشتیه بۆ لابردنی بۆیه‌ی قژ، ده‌توانیت هه‌ر جۆره زه‌یتێك به‌كاربهێنیت بۆ ماوه‌ی سه‌عاتێك پاشان بیشۆ.
حه‌بی ڤیتامین (سی)، حه‌به‌كه بهاڕه‌و پاشان بیتوێنه‌ره‌وه له ئاودا، بیده له قژت بۆ ماوه‌ی سه‌عاتێك پاشان بیشۆ له‌بەر ئه‌وه‌ی ترشه‌ڵۆكی ستریك یارمه‌تیده‌ره بۆ لابردنی بۆیه، ده‌توانیت ھەفتەی دو بۆ سێ جار به‌كاریبهێنیت .�
|