شەھێن لە کلیپێکدا بەشداری دەکات
ئاژانسی نھا: بەشی ھەمەڕەنگ
خانمە ئەکتەری کورد شەھێن جەمال، بەشداری لە کلیپێکی ھونەرمەندێکی دیاری کوردستان دەکات.
شەھێن، لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام چەند وێنەیەکی نوێی لەگەڵ ھونەرمەند کەمال محەمەد بڵاوکردووەتەوە لەسەری نووسیوە "بەخۆشحاڵیەوە کارێکی نوێم لەگەڵ ھونەرمەند کەمال محەمەد".
شەھێن، خەڵکی سلێمانییە، بەشداریی چەندین فیلم و زنجیرە درامای کردووە، زیاتر لە زنجیرە درامای گەردەلوول ناوبانگی ھونەری پەیدا کرد.
|