ئاژانسی نھا: بەشی تەندروستی
چاو بەنرخترین ئەندامی مرۆڤە ، ئەو کەسانەی توانای بینینیان کەمە پێویستە ڤیتامین و ئاسن و کاربۆھیدرات و چەوری وپرۆتین بخۆن کە لە سەوزەو میوەکاندا دەستیان دەکەوێت، بەپێی رەنگی میوەکان سوودەکانی بۆ چاو بزانن.
ئەو میوانەی رەنگیان سەوزە، ئەو کەسانەی کە دەچنە تەمەنەوەو شەبەکەی چاویان لاوز دەبێت و گۆشتی زیایە دروست دەبێت دەتوانن بە خواردنی خەیار و سپێناخ و بیبەری سەوز و کاھوو رێگری لێ بکات چونکە دژە ئۆکسیدی تێدایە لەگەڵ ڤیتامین ئەی و سی و ئی و بی و کالیسیۆم و پۆتاسیۆم و زنک و ئاسن و گرنگتریان لۆتین پارێزگاری لە چاو دەکات لە تیشکی سەرو وەنەوشەیی.
ئەو میوانەی رەنگیان سورە، دژە ئۆکسیدە و دژایەتی ئەو نەخۆشیانە دەکات کە توشی چاو دەبێت کەمی دەکاتەوە ، لەبەر ئەوەی رێژەیەکی زۆری ئەلیکوبین تێدایە ، لەم میوانە دەستت دەکەوێت سێوی سور ، شلیک ، گێلاس ، ترێی سور، شوتی ، پیازی سور .�
ئەو میوانەی رەنگیان زەردو پرتەقاڵیە، قەیسی، گێزەر، لیمۆ، مانگۆ، پرتەقاڵ، ھەرمێ، قۆخ دەوڵەمەندن بە کارۆتیناتدەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی گۆشتی زیایەو پەڵەی سەر چاو .�
ئەو میوە و سەوزانەی کە رەنگیان سپیە، پارێزگاری لە چاو دەکات ، کە باشتر ببینێت لەبەر ئەوەی ماددەی ئجیسج تێدایە ، کە یارمەتیدەرە بۆ باشتربینی چاو ، ئێسدیجی لە تۆو کەتان و کونجی ھەیە ،ھەروەھا مۆز و قارچک و پیاز و سیر و سپێنەی ھێلکە ماسی سەلەمون و تونە دا ھەیە .
ئەو میوانەی کە رەنگیان مۆرە، ئەو میوەو خواردنانەی کە ئەو رەنگەن لۆتین و فلافانویدو ئەنسوسیانین وزیاکسانسین و ریسفیراترول و کیرسیتین و بروانسوسیاندین و ڤیتامین سی تێدایە کە چاو بەھێز دەکات و نایەڵێت ئاوی سپی دروست ببێت ، لەمانە دەستت دەکەوێ مێوژ ، ترێ، قۆخی وشک ، باینجان ، کەلەرمی مۆر.�