دیدار

وتەبێژی حكومەتی عێراق: داوامان لە توركیا كردووە هێزەكانیان لەخاكی عێراق بكشێنێتەوە



ئاژانسی نها: ئاوات خەیروڵڵا


وتەبێژی حكومەتی عێراق رایدەگەیەنێت كە چەند جارێك داوایان لەتوركیا كردوە كە هێزەكانیان لەخاكی عێراق بكشێنێتەوە ڕێز لە سیادەی خاكەكەی بگرێت و گفتوگۆكانیشیان لەسەر ئەوپرسە بەردەوامی هەیە".  


سەعد حەدیسی، وتەبێژی حكومەتی عێراق  بەئاژانسی نهای راگەیاند، ئاگاداری ئەوەن كە سوپای توركیا چەند كیلیۆمەترێك هاتۆتە نێو سنوری خاكی عێراقەوە  و ئۆپراسیۆن ئەنجام دەدات و حكومەتی عێراق یش دژی بەزاندنی سنورەكانییەتی لەلایەن  توركیا  یاخود هەر وڵاتێكی دیكەوە بێت".

وتیشی،چەند جارێك داوامان لەتوركیا كردووە كە هێزەكانیان لەخاكی عێراق بكشێننەوە كێشەكانیان لەگەڵ هەر هێزێك  هەیە لەدەرەوەی خاكی عێراق چارەسەریان بكات و گفتوگۆكانیش بەئاراستەی چارەسەركردنی ئەو كێشەیە بەردەوامی هەیە".  

هاوكات  لەبارەی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغداد ، وتەبێژی حكومەتی عێراق باسی لەوەكرد، لەچەند رۆژی رابردو  وەفد لەهەرێمەوە هاتونەتە بەغداد و سەردانەكانیش بەردەوامی دەبێت". 

لەبارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە  حەدیسی ، باسی لەوەكرد حكومەتی عێراق پەیوەستە بەوەی كە هەموو مانگێك ئەوبڕەی كەدیاریكراوە كە  317 ملیارە ، رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكات  وە ئەوە رێكەوتنی لەسەركراوە و  حكومەتی عێراق پێوەی پابەند دەبێت ، خەرجكردنەكەشی لەلایەن وەزارەتی دارایەوە  دەبێت كە مانگانە  ئایە لەچی رۆژێكە  لە سەرەتا یاخود كۆتایە یان هەر رۆژێك".

سەعد حەدیسی ئەوەشی خستەروو، كە حكومەتی عێراق  بەردەوامە لە رێو شوێنەكان لەژدی گەندەڵكاران و  تائێستاش لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ 5283 كەس كردووە  هەروەها 1076 كەسیشیان رەوانەی دادگا كردوە". 

جەختیشی لەوەكردەوە، كە گۆرانكاری لە چەند پۆستێكی نێو وەزارەتەكان دەكرێت لەلایەن سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە و كەسانێكیش دور دەخرێنەوە  بەهۆی كەمتەرخەمی لەكارەكانیان". 


هاوكات لەبارەی دەسپێكردنەوەی گەشتە نێو دەوڵەتییەكانی توركیا لە فرۆكە خانەی  نێو دەوڵەتی سلێمانی ،حەدیسی باسی لەوەكرد، توركیا ئازادە لەوەی كە لەكۆی فرۆكەخانەكانی عێراق لە چەند فرۆكەخانەدا گەشتی دەبێت،  بۆیە حكومەتی عێراق ناتوانێت ئەو وڵاتە پەیوەست بكات بە جێبەجێ كردنیەوە". 

باسای لەوەشكرد ، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لەسەر ئەوپرسە هەوڵی چارەسەركردنیان داوە ،بەڵام  ئاگادار نیە لەوەی ئەوپرسە چی بەسەر هاتووە".  
 






2018-08-09
زیاتر...
1