هەمەڕەنگ

وتەیەکی بێلونچی دەبێتە باسی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان

ئاژانسی نھا: بەشی ھەمەڕەنگ 

‏‎وتەیەکی خانمە ئەکتەر و نمایشکاری ئیتاڵی مۆنیکا بێلونچی، دەبێتە باسی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان.

‏‎لەناو بەکارھێنەری تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، وتەیەکی مۆنیکا بێلونچی دەبێتە باس و خواس و ئاماژەی بەوە کردووە"ئافرەتی سینگڵ ئافرەتێکی ئازادەو سینگڵ بوون مانای تەنیایی نییە بەڵکو مانای ئەوەیە ئافرەتەکە ئازادە لەوەی لە پەیوەندیدا  دابێت یان نا، ئەمە رەنگە ترسناک بێت بەڵام لە راستیدا شتێکی جوانە"، ئەمەش کاردانەوەی لێ کەوتووەتەوە بەتایبەت لای سینگڵەکان و وەک پشتیوانییەک لە سینگڵەکان دەیبینن.

‏‎مۆنیکا، لە ساڵی ١٩٦٤ لەدایکبووە، ناوی تەواوی "مۆنیکائاننا ماریا بێلۆنچیە"، یەکێکە لەو کچانەی کە ڕیکلام بۆ مارکەی "دۆجل گابەن و دیۆر"دەکات، بەیەکێک لە جوانترین خانمەکانی جیھان دانراوە.
2019-03-17
زیاتر...