سەرچۆپی بڵاودەکاتەوە
ئاژانسی نھا: بەشی ھەمەڕەنگ
گۆرانیبێژی لاوی کورد نەوید زەردی، بەبۆنەی ھاتنی نەورۆزەوە نوێترین بەرھەمی بڵاودەکاتەوە.
نەوید، لە ستۆری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، نوێترین وێنەی بڵاوکردووەتەوە لەسەری نووسیوە"بۆ مێژوو دروستم کرد، بۆ ئەرشیف و بۆ جیلی داھاتوو، بۆ تایبەترین ھەوادارەکانم، بۆ نەورۆز و بۆ دڵخۆشی کورد، ئەم بۆمبە نێرگزاویە دیاری بێ بۆ ئێوە کە دەستان گرتم سەرکەوم وریکۆرد بشکێنم".
نەوید، لە شاری مەھابادی کوردستان لە دایک بووە، لە ئێستادا لە شاری ئەڵمانیا ژیان بەسەر دەبات، لە ساڵی ٢٠٠٤ دەستی بە کاری ھونەری کردووە، لە ئێستادا خاوەنی چەند بەرھەمێکە.
|