هەواڵ

نھا زانیاری لە بارەی دەنگۆی ھەوڵی لەکارخستنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ئاشکرادەکات

ئاژانسی نھا: ژووری ھەواڵ

بەپێی ھەواڵی ھەندێک میدیا باس لەوە دەکرێت، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ھەوڵێک لە ئارا دایە بۆ ھەڵوەشاندنەوەی سەرجەم ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، پەرلەمانتارێکی کوردیش ڕەتیدەکاتەوە ھەوڵی لەو شێوەیە ھەبێت.

لەو بارەیەوە سەلیم شوشکەیی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی کۆمەڵ بە ئاژانسی نھا-ی ڕاگەیاند " سەرجەم ئەو دەنگۆیانە دوورن لە ڕاستیەوە و ھیچ ھەوڵێکی لەو شێوەیە لە پەرلەمانی عێراقەوە نیە".

وتیشی " دەکرێت ھەندێک جار کەسێک لە شوێنی خۆیەوە قسەیەک فڕێ بدات، بەڵام ئەوانە ھیچی ڕاست نین و تاوەکو ئێستاش ئەو پرسە نەھێنراوەتە پەرلەمان و پێموانیە بشھێنرێت".

ئەندامەکەی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بەوەشکرد " پێویستە ئەنجومەنی پارێزگاکان لە کارەکانیان بەردەوامبن تاوەکو کاتی ھەڵبژاردن، چونکە ئەگەر وانەبێت بۆشایی یاسایی دروست دەبێت، پێشموایە ھەروا دەبێت و بەردەوام دەبن".

2019-03-14
زیاتر...