هەواڵ

ڕانیە.. ژنێکی تەمەن ٤٩ ساڵ ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

ئاژانسی نھا: ژووری ھەواڵ

لە سنوری ڕاپەڕین، ژنێکی تەمەن ٤٩ ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداو بەو ھۆیەوە گیانی لەدەستدا، بەوتەی کەسوکارەکەشی، ئەو ژنە نەخۆشی دەروونی ھەبووە.
 
بەپێی راگەیاندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین، سەرلەیانی ئەمڕۆ ١٤ی ٣ی ٢٠١٩، ژنێکی تەمەن ٤۹ ساڵ بەناوی (غ ، ل) لەماڵەکەی خۆی لە گەڕەکی کێوەڕەش لەڕانیە، ئاگری لە جەسەتەی خۆی بەرداو بەو ھۆیەوە گیانی لە دەستدا.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، بەوتەی کەسوکاری ژنەکە، ماوەیەکە ناوبراو نەخۆشی دەرونی لەگەڵ بووە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لەئێستادا دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوەو ھیچ کەسێکیش لەسەر ئەو ڕوداوە دەستگیر نەکراوە.

2019-03-14
زیاتر...