هەمەڕەنگ

بۆ مانەوەی بۆنەکەت ئەم ھەنگاوانە پەیڕەوبکە

ئاژانسی نھا: بەشی ھەمەڕەنگ 

بەکارھێنانی بۆن بووە بە دیاردەیەکی زۆر باو لە ناو خەڵکدا، ھەموو چینەکان بۆن بەکاردەھێنن بۆ بۆنخۆشی لەشیان و سەرنج راکێشانی ھەستی بەرامبەر، بەڵام زۆرێک لە مرۆڤەکان گرفتی ئەوەیان ھەیە کاتێک بۆنێک دەدەن لە خۆیان ئەگەر نرخەکەشی گران بێت زۆر پێیانەوە نامێنێتەوە و بڵاو نابێتەوە، دەتوانن بەم ھەنگاوانە وا بکەن بۆنەکە زیاتر بمێنێتەوە و بڵاوببێتەوە.

کاتێک بۆن بەکار دەھێنیت بیدە لەو شوێنانی کە گەرمی زیاترە لە لەشدا، وەکو سک و سنگ و ژێر گوێ لەبەر ئەوەی پلەی گەرمی لەو ناوچانە بەرزە ئەمەش وا دەکات بۆنەکە بمێنێتەوە.

کاتێک بۆن لەخۆت دەدەت بە دەست بڵاوی مەکەرەوە، وازی لێبھێنە با پێستەکە ھەڵیبمژێت و خۆی بڵاودەبێتەوە.

باشترین کات بۆ بەکارھێنانی بۆن دوای خۆشتنە، کاتێک لە حەمام دێیتە دەرەوە لەشت کەمێک شێدارە بۆن بە لە خۆت دەمێنێتەوە بۆ ماوەیەکی زۆر‪ .
2019-03-12
زیاتر...