ئەلۆڤێرا ئەم سوودانەی ھەیە
ئاژانسی نھا: بەشی تەندروستی
ئەلۆڤێرا یەکێکە لەو ماددە گیایانەی لە رۆژھەڵات و رۆژئاوا بەکاردەھێنرێت، لە کۆنەوە بۆ چارەسەر بەکاریان ھێناوە، بەتایبەت کێشەکانی پێست و سوتاوی چونکە سودێکی زۆری ھەیە و ھەروەھا چارەسەرێکی سروشتی زۆر باشە.
ئەلۆڤێرا دژە بەکتریایە ، رێژەیەکی زۆر ماددەی ئاسن و ڤیتامینی تێدایە کە چارەسەرە بۆ ئەکزیما، یارمەتیدەرە بۆ چارەسەر کردنی ھەوکردنی برین.
ھەروەھا چارەسەرە بۆ سوتاوی و برینی پێست و ھەوکردنی پێستی چەور، چارەسەرێکی سروشتی باشە بۆ سەدەف.
دەتوانیت وەک کرێمێک بەکاری بھێنیت بۆ شوێنە ھەستیارەکان پێست شێدار دەکات خوراندن ناھێڵێت پێست گەنج دەکاتەوە، دەتوانن وەک دژە خۆر جێلەکەی بەکار بھێبیت.
|