تەندروستی

زەیتی لیمۆ ئەم سوودانەی ھەیە

ئاژانسی نھا: بەشی تەندروستی 

وەکو ھەموو زەیتێکی تر، زەیتی لیمۆ چەندین ساڵ لەمەوپێش بەکارھێنراوە، ھەروەھا چارەسەری چەندین نەخۆشی بووە، بەھۆی بوونی دژە ئەکسید لە پێکھاتەکەیدا چەندین شوودی بۆ لەشی مرۆڤ ھەیە، لەو سوودە گرنگانەش.

باشترکردنی لایەنی مەساجی و دەروون، کاتێک ھەست بە قەلەقی دەکەیت، بۆنی زەیتی لیمۆ بکە ئەمە وا دەکات کە مێشک ھێمن بێتەوەو ھەست بە ئارامی بکات.

چارەسەری ئەو کێشانە دەکات کە پەیوەندی بە دەمەوە ھەیە، یارمەتی پاکردنەوەی ددان دەدات و بۆنی ناخۆشی ناو دەم لە ناو دەبات، چەند قەترەیەک لە زەیتی لیمۆ بکەرە ناو کوپێک ئاوەو خەرخەرەی پێ بکە بۆ ماوەی چەند خولەکێک.

زەیتی لیمۆ یارمەتی سوتاندنی چەوری دەدات، ئیشتیھای خواردن کەم دەکاتەوە، تەنھا ئەوەت لەسەرە نیو پیاڵە  زەیتی بادەم لەگەڵ ٧ قەترە زەیتی لیمۆ تێکەڵاو بکەو بیە لە ورگت مەساجی پێ بکە و رۆژی دوو جار بەکاری بھێنە.
2019-02-21
زیاتر...