ئەم سوودانەی خەیارت زانیوە؟
ئاژانسی نھا: بەشی تەندروستی
خەیار یەکێکە لەو سەوزانەی کە ناتوانین دەستبەرداری ببین، ماددەی ئاسن و کالیسیۆم و پۆتاسیۆم و فسفۆڕ و ڤیتامین (بی- سی- کەی) و پڕۆتین و دژە ئۆکیسدی تێدایە، چەندین سوودی گرنگ بۆ تەندروستی مرۆڤ دابین دەکات و لەو سوودە گرنگانەش.
رێگرە لە دروستبوونی بەرد لە گورچیلەدا.
کرداری ھەرس ئاسان دەکات و تەندروستی گەدە و کۆڵۆن دەپارێزێـت.
لەش لە وشکبوونەوە دەپارێزێت.
پێست جوان و شێدار دەکات.
بەرگری لەش بەھێز دەکات.
|