سوودەکانی خواردنەوەی ئاو خەیار
ئاژانسی نھا: بەشی تەندروستی
خواردنەوەی گیراوەی خەیار و ئاو بە یەکێک لە گیراوە بەسوودەکان دادەنرێت بۆ تەندروستی مرۆڤ، دەتوانیت پێداویستییەکان بکەیتە ناو خەڵاتەیەک و تێکەڵاوی بکەیت بەم شێوەیە گیراوەکە ئامادە بکەیت و رۆژانە بیخۆیتەوە بۆ ئەوەی لەشێکی تەندروست ھەبێت.
پێداویستییەکان :
١ کوپ ئاو
١خەیار
نیو پەرداخ ئاوی لیمۆ
کەمێک گەڵای نەعنا
سوودەکانی:
ئەم خواردنەوەیە چەوری زیادەی لەش دەسووتێنێت بەتایبەت چەوری ورگ.
ئەم خواردنەوەیە ژمارەیەکی زۆر ئاسن و ڤیتامینی تێدایە کە یارمەتی جوانکردن و سپیکردنەوەی پێست دەدات.
پاڵەپەستۆی خوێن دادەبەزێنێت لەبەرئەوەی ژمارەیەکی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە.
|