ئاوی مەعکەرۆنی بۆ ئەم مەبەستانە بەکاربھێنە
ئاژانسی نھا: بەشی تەندروستی
کاتێک خانمان مەعکەرۆنی ئامادە دەکەن ، پاش کوڵاندن و زەردکردنی مەعکەرۆنیەکە ئاوەکەی دەرێژن، بێ ئەوەی بزانێت کە دەتوانێت بەکاری بھێنێت و جارێکی تر سودی لێ ببینێتەوە، دەتوانیت بۆ ئەم مەبەستانە سوود لە ئاوی مەعکەرۆنی وەربگریت.
قاچ لە ھیلاکی و ماندوێتی رزگار دەکات دەتوانیت قاچت بکەیتە ناو ئاوی مەکەرۆنیەکەوە بۆ ماوەیەک.�
دەتوانیت لە جیاتی ئاوی ئاسای بەکاری بھێنیت و سەرتی پێ بشۆیت قژت جوان و بریقەدار دەکات .
ئاوی مەکەرۆنی بەکاربھێنە بۆ ئاودانی گوڵی ماڵەکەت ، لەبەر ئەوەی ماددەی کانزای و ڤیتامینی تێدایە.�
بۆ پاککردنەوەی ئەو قاپانەی کە پیسن و پاک نابنەوە بەکاری بھێنیت ، قاپەکان بکەرە ناو ئاوی مەکەرۆنی و دایبنێ بۆ ماوەیەک وەک پاکەرەوەیەکی سروشتیە.
|