وەرزش

یانەیەکی گەورەی ئینگلتەرا دەیەوێت زیدان بکاتە ڕاھێنەری

ئاژانسی نھا: وەرزش

یانەی چێلسی ئینگلیزی دەیەوێت زیدانی فەڕەنسی رازی بکات بۆ ئەوەی پۆستی راھێنەرایەتی یانەکە وەربگرێت و جێگەی ساری بگرێتەوە.


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی زە سەنی بریتانی لە نوێترین ژماریدا، ئیدارەی چێلسی ھەوڵەکانی بۆ ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ زیدانی فەرەنسی دەستپێکردووە.


رۆژنامەی زە سەن جەختیکردووەتەوە، کردۆتەوە کە بەرپرسانی یانەی چێلسی بە نیازن سەردانی زیدان بکەن بۆ ئەوەی رازی بکەن پۆستی راھێنەرایەتی یانە ئینگلیزیەکە وەربگرێت.


لە ماوەی ڕابردوودا ئاستی یانە ئینگلیزیەکە بەرەو دابەزین چووە و پاش شکستە گەورەکەشی بەرامبەر مانچستەر سیتی لەخولی ئینگلتەرا، دەنگۆی دورخستنەوەی ساری لە پۆستی راھێنەرایەتی یانە لەندەنیەکە ھاتە ئاراوە.

زیدان وەرزی رابردوو پاش بەدەستھێنانی سێیەم نازناوی چامپیۆنز لیگ لەسەر یەک بۆ ریاڵ مەدرید دەستی لە کار کێشایەوە

2019-02-13
زیاتر...