وەرزش

لە چامپیۆنسلیگ لیڤەرپوڵ لە مەترسیەکی گەورەدایە

ئاژانسی نھا: وەرزش

بەشداری کردنی لۆڤیرینی بەرگریکاری لیڤەرپوڵ لە یارییەکەی بایرن میونشن لە مەترسیدایە
پاش ئەوەی لۆڤیرینی بەرگریکاری کرواتی لە یارییەکەی لیڤەرپوڵ بەرامبەر ۆڵڤەرھامپتۆن توشی پێکان ھات و نزیکەی مانگێکە بەشداری ھیچ راھێنانێکی یانەکەی نەکردوە.

پێش یاریەکەیان لە خولی یانە پاڵەوەکانی ئەوروپاش بەرامبەر بایرن میونشن یۆرگن کلۆپی راھێنەری لیڤەرپوڵ دوپاتیکردووەتەوە کە لۆڤیرین ھێشتا ئامادە نیە بۆ ئەو یاریە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پزیشکەکان لە ھەوڵی بەردەوامدان بۆ ئەوەی لۆڤیرینی بەرگریکاری یانەکە بۆ یارییەکەی بایرن میونشن چاک بکەنەوە بەڵام پێشبینی دەکەم لەکۆتاییدا بێ ھیوا بین.

ئەمە لەکاتێکدایە لیڤەرپوڵ لە یەکەم یاریدا بەرامبەر بایرن میونشن لە تواناکانی ڤان دیک بێ بەش دەبێت و گۆمێزیش بەھەمان شێوە بەھۆی پێکانەوە ناتوانێت یاریی بکات.

2019-02-13
زیاتر...