وەرزش

ڕیاڵ مەدرید بۆ گواستنەوەی ھازارد دوو بژاردە دەخاتە بەردەم چێڵسی

ئاژانسی نھا: وەرزش

بەپێی ھەواڵی ڕۆژنامەکانی بەڕیتانیا، یانەی ڕیاڵ مەدرید بۆ کڕینی ئیدین ھازاردی بەلجیکی دوو بژاردەیان خستووەتە بەردەم بەرپرسانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەڕیتانی ئاشکرای کردووە، ڕیاڵ مەردید پێشنیازی کردووە لە ھاوینی داھاتوو ئیسکۆ یاخود ئەسێسیۆ ئاڵوگۆڕ بکات لەگەڵ ھازاردی بەلجیکی و بەھۆی کێشەکانی ئەم دواییەی لەگەڵ بەرپرسانی ڕیاڵ مەردرید ئەگەری ئاڵۆگۆڕکردنی ئیسکۆ زیاترە.

ھەر لەو بارەیەوە سیسک فابریگاسی یاریزانی پێشووی چێڵسی ئاماژەی بەوەکردووە، " ھازارد دەڵێت بڕیاری کۆتایی خۆم داوە، ھەرچەندە ڕەنگە بریاری مانەوەی دابێت لە چێڵسی، بەڵام دەشزانم ھازارد ڕیاڵ مەدریدی خۆشدەوێت و خەونی منداڵیەتی ڕوو لەو یانەیە بکات، بۆیە ئەگەر چێڵسی جێبھێڵێت ئەوا تەنھا ڕوو لە ڕیاڵ مەدرید دەکات".

ئیدین ھازارد لە چەند ڕۆژی رابردوو ڕایگەیاندبوو کە بڕیاری کۆتایی خۆی داوە، بە ڕای چاودێرانی وەرزشی یاریزانە بەلجیکیەکە بڕیاریداوە پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانیەوە بکات.

2019-02-08
زیاتر...