وەرزش

دەرگای ڕۆشتنی ھازارد بۆ ریاڵ دەکرێتەوە

ئاژانسی نھا: وەرزش

سەرچاوەیەکی راگەیاندنی بریتانیا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات گواستنەوەی پۆلیسیچ بۆ چێڵسی دەرگای رۆیشتنی ھازارد بۆ ریال مەدرید دەکاتەوە.

دوای ئەوەی یانەی بۆرووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ئاشکرایکرد، پۆلیسیچی یاریزانی لاوی ئەمریکی یانەکەی گرێبەستێکی لەگەڵ یانەی چێڵسی واژۆکردووە و ھاوینی داھاتوو بەفەرمی پەیوەندی بەو یانە ئینگلیزییەوە دەکات.

راستەوخۆ دوای ئەم ھەواڵە، پێگەی دەیلی مەیلی بریتانیا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە ھاتنی پۆلیسیچ چوونی ھازارد لە ھاوینی داھاتوو لە ریال مەدرید نزیک دەکاتەوە.

سەرچاوە ئینگلیزییەکە جەختی لەوەش کردۆتەوە کە ئیدین ھازارد لە پێناو بردنەوەی نازناوی تاکەکەسی و بە کۆمەڵ ئارەزووی پۆشینی درێسی ریال مەدرید دەکات.

ماوەی چەند ساڵێکە دەنگۆیەکی زۆر لەسەر چوونی ئەستێرە بەلجیکیەکە بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید ھەیە بەڵام بەھۆی بوونی ڕۆناڵدۆی پرتوگالی ڕیاڵ مەدرید ھەوڵێکی زۆری بۆ ئەو یاریزانە نەدەدا، لە ئێستادا و پاش ڕۆشتنی ڕۆناڵدۆ لە یانەکە و دروستبوونی بۆشاییەکی زۆر لە جێگەکەیدا پێدەچێت ڕیاڵ مەدرید لەمساڵدا سوور بێت لە گواستنەوەی ھازارد بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ.

2019-01-04
زیاتر...