بەرشە و پاریس شەڕ لەسەر گواستنەوەی دوو یاریزان دەکەن
ئاژانسی نھا: وەرزش
ھەردوو یانەی بەرشەلۆنە و پاریس سانجێرمان شەڕ لەسەر گواستنەوەی دوو یاریزانی یانەی ئەیاکس ئەمستردامی ھۆڵەندی دەکەن و دەیانەوێت بیانگوازنەوە یانەکانیان.
لە ھاوینی رابردووەوە یانەی بارسێلۆنا بەردەوامە لە ھەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی دی لیخت و دی یۆنگی یاریزانانی یانەی ئەیاکس، بەڵام تاوەکو ئێستا سەرکەوتوو نەبووە لە گواستنەوەی ئەو دوو یاریزانەدا.
لە بەرامبەردا لای خۆیەوە یانەی پاریس سانجێرمان ھەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئەو دوو یاریزانە دەستپێکردووە و دەیەوێت لە گواستنەوەی زستانەدا گرێبەستیان لەگەڵدا واژۆبکات.
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانیش بڵاویکردووەتەوە، پاریسییەکان دەیانەوێت گرێبەست لەگەڵ ئەو دوو یاریزانە لاوە واژۆ بکەن و بۆ ئەمە مەبەستەش بڕی ٧٢ ملیۆن پاوەندیان بۆ گواستنەوەی دی یۆنگ ئامادەکردووە، بەڵام نرخی دی لیختی بەرگریکار دیارینەکراوە.
|