ئاژانسی نها- راپۆرت
زیندانی گوانتانامۆ به‌یه‌كێك له زیندانه نهێنی و سه‌ختةكان داده‌نرێت له‌مێژووی زیندانه‌كانی وڵاتانی جیهان، هاوكات به دۆزه‌خی كه‌سانی ئیسلامی توندڕه‌و ئه‌ندامانی رێكخراوی قاعیده ئه‌ژمار ده‌كرێت.
گوانتانامۆ بۆ دروستكرا ؟!
گوانتانامۆ وه‌ك بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له ساڵی 1903 له‌سه‌رده‌می (تیۆدۆر ڕۆزفێڵت) ی 26هه‌مین سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا دامه‌زرا. دەکەوێتە دوورگه‌ی گوانتانامۆ له باشوری خۆرهه‌ڵاتی وڵاتی (کوبا)90 میل لە فلۆریداوە دوورە و لەلایەن ئەمریکاوە بەڕێوەدەبرێت، لە جەنگی ئیسپانیا و ئەمریکا لە ساڵی 1898 کوبا لەژێر دەسەڵاتی ئیسپانیادا دەبێت و ئەمریکاش ئەم شوێنە دەکاتە بنکەی سەربازی دژی ئیسپانیا، لە ساڵی 1903دا ئەمریکا کوبا داگیر ده‌كات و ئەم ناوچەیە بەڕێکەوتن لەکوبا وەردەگرێت و دەڵێت بەکاریدەهێنێت بۆ بنکەی سەربازی و کاری خەڵووز، به‌ڵام به‌هۆی دیارینه‌كردنی واده‌ی كۆتایی پێهێنانی گرێبه‌سته‌كه ناوچه‌كه هه‌تا ئه‌مڕۆش له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریكادا ماوه‌ته‌وه.
گوانتانامۆ له ساڵی 2002 له سه‌رده‌می جۆرج بۆشی سه‌رۆكی ئه‌وكاته‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به فه‌رمی وه‌ك زیندانی ئه‌ندامانی رێكخراوی ئه‌لقاعیده ناسێنرا.
زیندانییه‌كان كێن ؟
منداڵترین زیندانی لە گوانتانامۆ تەمەنی 14 ساڵ بوو ئەفغانی بوو، لە ساڵی 2002 دەستگیرکرابوو، بەتەمەنترینیش پیاوێکی پیر بوو بەناوی محەمەد 89 ساڵ بوو لە ساڵی 2002 دەستگیرکرابوو، ئەمیش ئەفغانی بوو بەڵام دوای چەند مانگێک ئازاد کرا. زیندانییەکان لە خەڵکانی 35 وڵاتی جیاوازن ئه‌وانیش (ئازه‌ربایجان - ئوردن - ئوسترالیا - ئه‌فغانستان - ئیمارات - ئۆزبه‌کستان - ئۆگه‌ندا - ئه‌ندۆنیسیا - ئێران - به‌حره‌ین - به‌لجیکا – بۆسنه - تونس - جه‌زائیر -دانیمارك - روسیا - زامبیا - سعودیه - سودان - سوریا - سوید - سۆماڵ - تاجیکستان -عێراق - فه‌ڵه‌ستین - قه‌ته‌ر - کوێت - لوبنان - لیبیا - مالیزیا - میسر - مه‌غریب - مۆریتانیا - ویلایه‌ته‌یه کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا - یه‌مه‌ن) .
دوو زیندانی لەگوانتانامۆ مردوون یه‌كێكیان خۆی کوشتووە و ئه‌وی دیكه‌ش تا ئێستا هۆكاری مردنه‌كه‌ی روون نییه.
چی له گوانتانامۆ ده‌گوزه‌رێت؟
سزادان لە گوانتانامۆ زۆر بێویژدانانە و نامرۆڤانەیە و چەندەها سزای قورسی هەیە وەک : سزای دەروونی - لێدان - ساردکردن و گەرمکردنی خانەکان -خواردن لێگرتنەوە - زیندانی تاکە کەسی – ڕێگە نەدان بەخەوتن - خواردن بە زۆر پێدان - ژاوەژاو بۆ ئازاردانی مێشک - پێدانی ئاوی دەریا یان سوێر بە زۆر.
به‌شه‌كانی ئه‌م زیندانه چین؟
گوانتانامۆ چوار کامپی سەرەکی تێدایه و بریتین لە: کامپی دەلتا - كامپی ئیكۆ - كامپی ئیگوانا - كامپی ئێك ڕای.
بێجگە لەم چوارە کەمپێک هەیە بەناوی (کەمپی7 ) زۆر نهێنییە و شوێنی کەسە گەورەکانە. کەمپی ئێکس ڕەی زۆرترین زیندانی لەخۆگرتبوو بەڵام دواتر داخرا. کەمپی دەلتا ئێستا بەتاڵە و لەوانەیە دابخرێت. کامپی ئیکۆ 24 کاتژمێر چاودێری دەکرێت و کامپی ئیگواناش شوێنی کەسە منداڵەکانە و زستانی ساڵی 2004 داخرا لەبەر چۆڵی، ساڵی 2005 دووبارە 38 کەسی تێدا دەستبەسەر کرا و كرایه‌وه.
بۆچی ئه‌م زیندانه داناخرێت؟
زیندانه‌كه لە ساڵی 2003 دا زۆرترین ڕێژەی زیندانی تێدابوو، سەبارەت بە داخستنی گوانتانامۆ ئەمریکا بووە بە دوو بەشەوە، پارتەکەی ئۆباما و کلینتۆن کە دیموکراتەکانن پێیان وابوو دەبێت دایبخەن، بەڵام کۆمارییەکان كه سه‌رۆكه‌كه‌یان ترەمپە دەڵێن ئەم بەندیخانەیە پێویستە و نابێت دابخرێت.
باراك ئۆباما له ساڵی 2009 له كاتی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا وتی بە یه‌ك ساڵ گوانتانامۆ دادەخەین، به‌ڵام ته‌نها قه‌باره‌ی زیندانه‌كه‌ی بچوك كرده‌وه له 800 زیندانی بۆ 41 زیندانی وسه‌ره‌ڕای هه‌وڵێكی زۆر نه‌یتوانی زیندانه‌كه دابخات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌ست به‌كاربوونی دۆناڵد تره‌مپ وه‌ك سه‌رۆك سه‌رجه‌م مشتومڕه‌كانی سه‌باره‌ت به داخستنی گوانتانامۆ نه‌مان و له وتارێكیدا وتی "گوانتانامۆ به كراوه‌یی ده‌هێڵینه‌وه و پڕی ده‌كه‌ین له پیاو خراپه‌كان".
بەپێی توێژینەوەیەک لە ساڵی 2012 دا كراوه ، 70٪ ی ئەمریکییەکان لەگەڵ داخستنی گوانتانامۆ نین ته‌نها به‌شێكی كه‌میان نه‌بێت.