په‌رله‌مانى عێراق سه‌رۆكه‌كه‌ى هه‌ڵده‌بژێرێت
نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان
په‌رله‌مانى عێراق به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنى سبه‌ینێى بڵاوكردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه، شه‌ممه‌ى داهاتوو دەنگ لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆکی په‌رله‌مان دەدرێت.
بە پێی ڕاگەیاندراوێکی فەرمی په‌رله‌مانى عێراق، خشتەی دانیشتنی ڕۆژی شەممە 18ی ئایاری 2024، لە سەرەتا خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای پشووە فەرمییەکان دەکرێت، دواتر خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازی پرۆژەیاسای هەمووارکردنەوەی یاسای کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، هەروەها سەرۆکی په‌رله‌مان هەڵدەبژێردرێت.
ھەر یەكە لە ھاوپەیمانی تەقەدوم و دەوڵەتی یاسا پشتیوانیی لە مەحموود مەشھەدانی دەكەن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بەم پێیەش، مەحموود مەشھەدانی و سالم عیساوی ڕکابەریی لەسەر پۆستەکە دەکەن.
مەحموود مەشهەدانی ساڵی 2022 ڕکابەری محەممەد حەلبووسی بوو بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بەڵام نەیتوانی دەنگی پێویست بەدەست بھێنێت، بەجۆرێك تەندروستی تێكچوو؛ بەپەلە گەیەندرایە نەخۆشخانە. ئێستا دوای نزیكەی دوو ساڵ و نیو لەو ڕووداوە، ھاوكێشەكان بە جۆرێك گۆڕانكارییان بەسەرداھاتووە، پێدەچێت بەخت یاوەری مەشھەدانی بێت.
|