کوردستان

یەکێتی هەڵبژاردنی لەگەڵ کونسڵی ژاپۆن تاوتوێکرد و هیچ گۆڕانکاریەک لە ئارادا نییە

نها نیوز – هەواڵەکان

ئەمڕۆ سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە بارەگای مەکتەب سیاسیی هەولێر پێشوازی لە کونسڵی ژاپۆن کرد و ناوبراوان تاوتوێی هەڵبژاردنیان کرد و بەهۆیەوە پرۆسەکە هیچ گۆڕانگاریەکی تێدا رووینەداوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 15/5/2024 هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و وتەبێژی فەرمی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری هەولێر پێشوازیکرد لە بەڕێز ئاراکاوا میکیهیرۆ کونسڵی گشتی ژاپۆن لە هەرێمی کوردستان کرد.

سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "یەکێتی خوازیاری سەقامگیری سیاسی و باشترکردنی ژیان و گوزەرانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە، هاوکات لەگەڵ گۆڕانی سیاسی و حکومڕانی دایە لە رێگەی هەڵبژاردنێکی دیموکراسییانە لەکاتی خۆیدا، پێویستیشە هەموو لایەک سەنتەری کار و بیرکردنەوەمان پاراستنی ئەزموونی هەرێمی کوردستان و بەدەستهێنانی مافە یاسایی و دەستورییەکانی خەڵکی کوردستان بێت و سەقامگیری ئاسایشی هەرێم و سەروەری یاسا بپارێزرێت .

لەبارەی کێشەکانی هەرێمی کوردستان لەڕوی ئاسایشەوە سەعدی ئەحمەد پیرە ئاماژەی بەوەشدا "مەترسی شانە نوستووەکانی تیرۆرستان و کێشەی نێوان جوتیارانی کورد و عەرەب لە ناوچە کوردستانییەکان و هەموو ئەو کێشانەی لەناوچەکە هەن پێویستی بە چاودێری وورد و هەستیار هەیە، تاوەکو ئاڵۆزی سیاسی و کۆمەڵایەتی لێنەکەوێتەوە کە ببێتە مایەی تێکچوونی ئاسایشی ناوچەکە و لەم قۆناغەشدا عێراق و هەرێمی كوردستان پێویستیان بە مانەوە و ئامادەیی زیاتری نێردەی نەتەوەیەكگرتووەكان و ئاژانسە جیاوازەكانی سەربە نەتەوەیەكگرتووەكانە، بۆ زیاتر هاوكاریكردنی دەزگا و دامەزراوە سیاسی و حكومی و ئیداریەكان.

هاوکات ئاراکاوا میکیهیرۆ کونسڵی گشتی ژاپۆن لە هەرێمی کوردستان هات و ستایشی کار و بەرنامە خزمەتگوزارییەکانی کونسڵخانەی گشتی ژاپۆن و ئاژانسی جایکای کرد کە ساڵانێکی زۆرە لە هەرێمی کوردستان لەبوارە جیاوازەکاندا خزمەت بە دەزگا و دامەزراوە و سێکتەرە جیاوازەکان دەکەن، لەبەرامبەریشدا کونسڵی گشتی ژاپۆن لە هەرێم ئاماژەی بە گرنگی پێگەی هەرێمی کوردستان کرد لە ناوچەکە و رایگەیاند "ژاپۆن بەگرنگییەوە دەڕوانێتە بارودۆخی ناوچەکە بەگشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی خوازیاری سەقامگیری سیاسی و ئاسایش و پێشکەوتنی ئابووری زیاترە لە ناوچەکە.

ئ.ز

 
2024-05-15
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.