به‌په‌له ... شاندى حكومه‌تى هه‌رێم گه‌یشته به‌غدا
نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان
وەزارەتی دارایی حكومه‌تى هه‌رێم ئاشكرایكرد، شاندى حکومەتی هەرێم گەیشتە بەغدا و بڕیاره ده‌ست به كۆبوونه‌وه‌كانى بكات.
له راگه‌یه‌نراوێكدا، وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم نووسیویه‌تى: كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر شاندی هەرێم بە سەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا.
سه‌باره‌ت به ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ش ئاشكراكراوه، لەو سەردانەدا گفتوگۆ ده‌كرێت لە سەر هەمواری خشتەکانی یاسای بودجەو چارەسەرکردنی ئەو گرفت و ئاستەنگانەی لە کاتی هەمواری یاساکە بۆ پشکی هەرێمی کوردستان دروستدەبێت.
|